Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور دەڵێت هەڵدانی موشەکەکان ئاگادارییەکە بۆ ئەمەریکا و کۆریای باشوور


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ڕۆژی سێشەممە بینەری هەڵدانی جۆرێکی نوێی موشەکی تاکتیکی ئاڕاستەکراو بووە.

دەزگاکە لە زاری ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە " ئەم ڕێوشوێنە سەربازییە ناردنی ئاگادارییەکی گونجاوە بۆ مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور."

کۆریای باکوور ڕەخنە لە مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکا دەگرێت کە چەکی پێشکەوتووی تێدا بەکاردەهێنرێت، لە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە 30 مانگی شەشدا ڕێکەوتن لەسەر زیندووکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکی، کۆریای باکوور کۆمەڵێک موشەکی هەڵداوە.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەگەر واشنتن و سیئۆل ئاگادارکردنەوەکانی کۆریای باکوور پشت گوێ بخەن ئەوا " ناچاریان دەکەین باجێکی گەورە بدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG