بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند تەقینەوەیەک لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون و لەنێویشیاندا ئیهۆر مۆسیچوکی پەرلەمانتار و ڕاوێژکاری سیاسی ڤیتالی بالای تێدابووە.
ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا زۆریان شەکیریاک وتی "هەردوو پیاوەکە بەخێرایی براون بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکدان."
وتیشی " بە هەموویەوە چوار کەس برینداربوون لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا. بەداخەوە یەکێکیان لەڕێگەدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە. ئەم پیاوە تەمەنی لە سییەکاندایە و لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکەی دەکرێت."