Accessibility links

لە دادگای هەولێر سكاڵا لەسەر كۆمەڵە كەسێك تۆماركرا كە شیری منداڵانیان دروست دەكرد


شیری مندالان

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم دادگای هەولێر پارێزەر و نوێنەرانی كۆمپانیایەكی ڕیگەپێدراوی هێنانی شیری دیالاكی منداڵان باسی ئەوەیان كرد سكاڵایان لەسەر كۆمەڵە كەسانێكی باڵا دەست لە هەولێر تۆمارکردوە كە هەستاون بە دانانی كارگەیەک و كۆگایەكی بێ مۆڵەت كە شیری منداڵانیان تێدا درۆست دەكرد وەك خویان گوتیان ئەو شیرەیان لە ئێران دەهێناو و نزیكەی دوو ساڵە ئەو كارە دەكەن و حكومەتیش بێ ئاگا بووە لەو بابەتە.

شیری مندالان
شیری مندالان

هەروەها دەڵێن لیژنەی بەدواداچوونی كەل و پەل و خۆڕاكە ماوە بەسەرچووەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر و پۆلیسی بەحركە توانیویانە دەست بەسەر ئەو كەل و پەل و كۆگایەدا بگرن كە ئەو كارەیان دەكرد .

بەڵام ئەو كاتەی كە هەڵمەتەكە كراوە و ویستوویانە دەست بەسەر ئەو كۆگا و خاوەن و كەسانەدا بگیرێت هەموویان هەڵهاتوون و لەوێ نەماون بەڵام هێزە ئەمنیەكان دەستیان بە سەر 24 هەزار كارتۆن و هەزاران كارتۆنی بەتاڵی تریشدا گرتووە و لە ئێستاشدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند كەسێك دەرچووە و بە پێی مادەی 240 لە یاسای سزاكانی عێراقی لێكولینەوە بەردەوامە ، دەنگی ئەمەریكا هەوڵی دا لێدوانی ئەو لایەنەش وەربگرێت كە وەك ئەم پارێزەر و نوێنەرانی شیری دیالاك باسی لێوە دەكەن كەوا تەقلیدیان كردووە و كارگەیەكی بێ مۆلەتیان داناوە بەڵام بەردەست نەبوو. پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحەمەد زیباری لە راپۆرتە دەنگیەکەیدا دەڵێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG