سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئێران باجی ئه‌و پـیلانه‌ی ده‌دات که بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا دایڕشـتبوو.
به‌ڕێز ئۆباما پـێـنجشه‌ممه له واشنتن ئه‌مه‌ی گوت له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور (لی میونگ باک).
گوتیشی به ڕوونی دیاره که‌سانێـک له نێو حکومه‌تی ئێرانی‌دا ئاگاداری ئه‌م پـیلانه بوون که به‌شێـکه له جۆره ڕه‌فتارێـکی سه‌رکێش و مه‌ترسیدار. هه‌روه‌ها گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بیر له هه‌موو بژاره‌کان ده‌کاته‌وه بۆ چۆنێتی کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م پـیلانه و ده‌ست ده‌کات به جێبه‌جێـکردنی سـزای توندتر له دژی ئێران تاوه‌کو زیاتر گۆشه‌گیری بکات.
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگی سوید ده‌ڵێت ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا، سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر سادرهکردنی(هه‌نارده‌کردنی) شۆڕشی خۆی بۆ وڵاتانی دیکه دامه‌زراند و بێگومان ئه‌م چه‌مکه‌ش هه‌ندێک کرده‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت که مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم و له‌ناوبردنی نه‌یاران و بۆمب دانانه‌وه یه‌کێک له‌و کردارانه بوو. خاڵێکی دیکه که ده‌توانین هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، ئه‌وه‌یه که ئێران وڵاتێکه به حوکمی ئه‌و ئیدولۆژی و باوه‌ڕه‌ی که هه‌یه‌تی هه‌میشه پێویستی به دوژمنی ناو‌کی و ده‌ره‌کی هه‌یه و له ئاستی عه‌مه‌لیدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه داڕشتووه که ده‌بێت ئێمه دیواری به‌رگری کردن له خۆمان له سنوره جوغرافیاکانی خۆمان دوربکهینهوه و بیبه‌ینه نزیک دوژمنه‌کانمان بۆ نمونه پشتگیری کردن له حیزبوڵا و حه‌ماس له فه‌له‌ستین و لوبنان و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردان ده کاروباری ئه‌مڕۆی عێراق و پشتگیری کردن له نه‌یارانی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی ئێستای عێراق و ئه‌فغانستانیش بگره، جابۆیه ده‌توانین تێبگه‌ین بۆچی ئێران ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:14 خوله‌كه.