Accessibility links

بەپـرسێک لە خانەقین دەڵێت ناوچەکەیان لەسەر ئاگرێکی هێواشدایە


چەند چەکدارێک شەوی پێنچشەممە لە ناو شاری خانەقین پەلاماری مارکتێکیاندا و لە ئاکامدا 7 گەنج گیانیان لەدەست دا و3 ی دیکەش برینداربوون.

کاربەدەستانی ئاسایشی شارەکە دەڵێن ئەوە لە کاری تیرۆریستەکانی داعش دەچێت و ئەو بارە خراپەی ئاسایشییان قۆزتۆتەوە بۆ ئەنجامدانی پەلامارەکەیان لە ناو خانەقیندا.

شێرکۆ میروەیس بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی بە کاربەدەستانی حکومەتی عێراقیمان گوتووە کە ناوچەکە لەسەر ئاگرێکی هێواشە و ڕۆژبەڕۆژ گەرم دەبیت و ئەگەر زوو چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە ئەوا سەرەپای وڵاتەکە بەخۆیەوە دەسوتێنێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:28 0:00

XS
SM
MD
LG