دکتۆر خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت مه‌ترسی تووش بون به ڤایرۆسی ئێچ- ئای-ڤی له کوردستان له زیادبووندایه، له‌به‌ر چه‌ندین هۆکار وه‌ك کرانه‌وه‌ی زیاتری سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له کرێکارانی بێگانه، ده‌گه‌ڵ بوژانه‌وه‌ی لایه‌نی گه‌شت و گوزار.
دکتۆر خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان، له لێدوانێکدا ده‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی ده‌ڵێت، له‌وه‌تای 1986 وه تاوکو ئێستا 76 حاڵه‌تی تووشبوون به ئێچ- ئای-ڤی له کوردستان تۆمارکراوه که له‌وانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان خه‌ڵکانی بێگانه بوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه.