له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕه‌وشی سیاسی عێراق، پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی عیراق زۆربوون و زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی ئه‌و وڵاته به هه‌ستیار و به مه‌ترسیداریش ناودێرده‌که‌ن.
خالید شوانی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی عێراق بیانه‌وێت به هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت و به هه‌مان ڕیتم وڵاته‌که به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌وا یانی عێراق به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی نادیار ده‌به‌ن و زیانیش له پرۆسه‌کانی سیاسی و دیموکراسی ده‌ده‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی بۆچی کورد ئه‌م ناوبژیه ده‌کات له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراقدا، به‌ڕێز شوانی ده‌ڵێت به‌لای کورده‌وه بژاره‌ی پێکه‌وه ژیان له چوارچێوه‌ی عێراقێکی دیموکراتی فێدراڵیدا و ڕاگرتنی هاوسه‌نگیه‌کان هۆکارن و ده‌شڵێت به‌ڵام پێویسته کوردیش پڕۆژه‌ی خۆی هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:50 خوله‌که.