ساڵه‌های کورده په‌نابه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کامپی الولید ژیانێکی ناڵه‌بار به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هێشتا به هیوای دوزینه‌وه‌ی چارهسهریهکن بۆ کێشه‌که‌یان. خه‌بات موحه‌مه‌دی وته بێژی په‌نابه‌رانی کامپی الولید له سه‌ر سنوری عیراقدا له‌گه‌ڵ سوریا، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دانیشتوانی کامپه‌که ئه‌مرۆ له‌به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری کمسیونی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ستیان به مانگرتنێکی گشتی گرتوون که بریار وایه به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و کاته‌ی ڕێکخراوه‌که چاره‌سه‌ریه‌کی بنه‌ڕه‌تی به گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتێکی سیه‌م ده‌دۆزێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:41 خوله‌که