Accessibility links

لایەنە كوردیەكان گومانیان لە نیازى حكومەتى عێراق هەیە لە ناردنى هێز بۆ كەركوک


حكومەتى عێراق بەبیانووى ڕووبەڕووبوونەوەى داعش هێزێكى زۆرى سوپا و حەشدى شەعبى ڕەوانەى ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوک دەكات و لایەنە كوردیەكانیش پێیانوایە ناردنى ئەو هێزە ئامانجى سیاسى لە پشتەوەیە نەک سەربازى.

عەدنان كەركوكى بەرپرسى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى لە كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ناردنى هێزى حەشدى شەعبى بۆ كەركوک بەبیانووى رزگاركردنى گوندى بەشیر جێى مەترسیە و بڕیارەكە سیاسیـیە نەک سەربازى."

ناوبراو وتیشى"دواى هاتنى داعش پێشمەرگە ناوچەكانى كەركوكى كۆنترۆڵكردووە، بۆیە ناردنى حەشد لەم كاتەدا بۆ دروستكردنى كێشە و سەرئێشەیە."

بەپێى وتەى نازم كەهیە ، سەرۆكى پارتى دیموكراتى توركمانى لە ناحیەى تازە، ئەو هێزەى كە چەند رۆژێک لەمەوبەر حكومەتى عێراق ڕەوانەى باشورى كەركوكى كردووە ژمارەیان نزیكەى 1000 چەكدار دەبێت و چەكى جۆراو جۆریان پێ‌یە.

نازم كەهیە ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"جگە لەو هەزار چەكدارە ، پێشتریش 3 فەوجى ترى حەشدى شەعبى لە ناوچەكەدا بوونیان هەبووە كە ژمارەى ئەو 3 فەوجەش نزیكەى 1200 چەكدار دەبێت."

نەجات حسێن فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى لە كەركوک، جەختیكردەوە ئەو هێزەى لە بەغداوە ڕەوانەى كەركوک كراوە دواى تەواو بوونى ئەركە سەربازیەكانیان لە ناوچەكە دەكشێنەوە.

ناردنى هێز لەلایەن حكومەتى عێراقەوە بۆ كەركوک بەبیانووى كۆنترۆڵكردنى گوندى بەشیرى باشورى كەركوكە ، كە ئەو گوندە گوندێكى توركمانى شیعە نیشینە و لەژێر كۆنترۆڵى داعشدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:34 0:00

XS
SM
MD
LG