Accessibility links

لایەنى كوردى هەوڵەكانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە كەركوک چڕكردووەتەوە


نوێنەرانى كەركوک لە پەرلەمانى عێراق پرۆژەیەكیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک ئامادەكردووە كە ماوەى 11 ساڵە هەڵبژاردن لەو پارێزگایە ئەنجام نەدراوە.

محەمەد دوشیوانى یەكێک لە نوێنەرانى كەركوک لە پەرلەمانى عێراق ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"مادەى 23 ى یاساى ژمارە 36 ى ساڵى 2008 رێگرە لە بەردەم ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا لەكەركوك ،كە بەپێى ئەو مادەیە نابێت هەڵبژاردن لەو پارێزگایە ئەنجام بدرێت تا هەموو لایەنەكان بەچاودێرى نەتەوە یەكگرتووەكان رێككەوتن دەكەن."

وتیشى"وەكو نوێنەرانى كەركوک دواى راوێژكردن لەگەڵ حیزب و لایەنەكان پرۆژەیەكمان ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن و پرۆژەكە دەبەینە پەرلەمانى عێراق."

پێشتر بۆ گفتووگۆكردن لەسەر ناوەرۆكى پرۆژەكەیان، پەرلەمانتارانى كورد لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەكان دا كۆبوونەوەیان ئەنجامدابوو ، ئەمرۆش ژمارەیەك چالاكوان لەبەرانبەر نوسینگەى پەرلەمانى عێراق لەكەركوك گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانیان كرد.

سرود ئەحمەد یەكێك لە رێكخەرانى گردبوونەوەكە ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەندامانى ئێستاى ئەنجومەنى پارێزگا وەكو پێویست كار ناكەن و كەركوك پێویستى بەهەڵبژاردنى نوێنەرى نوێ‌ هەیە."

كوتلەى توركمانى لەئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردن دا نیە لەم كاتەدا و ، عەرەبى سونەش یەک هەڵوێست نین و بۆچوونى جیاوازیان لەو بارەیەوە هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG