Accessibility links

لایەنە کوردسـتانیـیەکان دژی بە هەرێمکردنی کەرکوکن


لایەنە كوردستانیـیەكان دژى بە هەرێمكردنى پارێزگاى كەركوكن و ، ئاماژە بەوە دەكەن كەركوک بەشێكە لە خاكى كوردستان و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر هەرێمى كوردستان.

عەدنان كەركوكى وتەبێژى ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى لە كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بە هەرێمكردنى كەركوک بیرۆكەى پارێزگارى كەركوكە، ئێمە وەكو پارتى دژى ئەو بیرۆكەیەین و دەبێت كەركوک بگەڕێنرێتەوە سەر هەرێم."

لاى خۆشیەوە ئەحمەد عەسكەرى یەكێک لە نوێنەرانى یەكێتى لە نێو ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ڕەتیدەكاتەوە بیرۆكەى بە هەرێمكردنى كەركوک بیرۆكەى پارێزگارى كەركوک بێت و دەڵێت"نوێنەرانى كورد لە بەغدا لەبرى شەڕى گەڕاندنەوەى كەركوک بۆ سەر هەرێم شەڕى نەوت و گاز دەكەن."

هاوكات مەحمود عومەر ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە فراكسیۆنى گۆڕان، پرۆژەى بە هەرێمكردنى كەركوک بە پرۆژەیەكى مەترسیدار وەسفدەكات و ، پێـیوایە ئەو پرۆژەیە مەترسى لەسەر ئاسایشى هەرێم دروست دەكات.

پرۆژەى بە هەرێمكردنى كەركوک پێشتر لەلایەن لایەنە توركمانیەكانى كەركوكەوە زۆر باسی لێوەدەكرا، وەكو ڕێگایەكى گونجاو بۆ چارەسەركردنى كێشەى كەركوک، بەڵام لایەنە كوردیەكان ڕەتیدەكەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00

XS
SM
MD
LG