Accessibility links

ئاوات محەمەد: هەڕەشەی دامەزراندنی هەرێمێکی تورکمان هیچ بنەمایەکی واقعیی نییە


ئاوات محەمەد ئەمین ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت کاتێک ئەرشەد ساڵحی ،ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی بەرەی تورکمانی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەگشتی لەسەر بارودۆخی تورکمانەکان لە عێراق، نیگەرانیەکانی لە جێگای خۆیدان لەبەر ئەوەی بەشی زۆری ناوچەکانی تورکمانیان تیدا بوون ئەو ناوچانە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران و کاول بوون. بەڕێز ئاوات دەشڵێت سەبارەت ئەوەی کە ئایا تورکمان چ ئایندەیەکیان لە عێڕقدا دەبێت ، ناوبراو دەڵێت خودی تورکمانەکان روانگەیەکی رون و ئاشکرایان نیە. دەشڵێت ئەوەی تورکمانی نیگەران کردووە مەسەلەی مادەی 140 ی دەستوریە ، ئاماژەی ئەوەشدەکات و دەڵێت کاتێک ئێمە داوای کوردستانیەتی کەرکوک دەکەین دەزانین کە رێژەیەکی بەرچاو لە تورکمان لە کەرکوکدا هەن. ئاوات محەمەد دەڵێت ئێمە بە تورکمانەکانمان نەگووتوە وەرن دان بە کوردستانیەتی کەرکوکدا بنێن . پێشمان نەگوتوون کە وەرن کار بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوری بکەن ، بەڵام پێتان دەڵێین لە دژی مەبن چونکە ئەوە ئیرادەی خەڵکە و لە دەستوردا ئاماژەی پێدراوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لەدەنگی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێز ئاوات محەمەد ئەمین ؛ ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:59 0:00

XS
SM
MD
LG