Accessibility links

داعش لە حەویجە کارمەندانى پـێشووی هێزە ئەمنیەکان لەسێدارە دەدات


داعش لە قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک هەڵمەتى لەسێدارەدان و گولـلەبارانکردنى ئەو کەسانەى دەستپێکردووە ، کە پێشتر لە سلکى سوپا و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکاندا کاریانکردووە.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش هەڵمەتێکى چڕى دەستپێکردووە و ئەوکەسانە دەکوژێت کە پێشتر سەربە دەزگا ئەمنیەکانى عێراق بوون."

هەڵمەتەکەى داعش بۆ پاکتاوکردنى کارمەندانى دەزگا ئەمنیەکان، لەکاتێکدا هەرێم و بەغدا لە گفتووگۆدان بۆ ئەنجامدانى هێرشى هاوبەش بۆ سەر قەزاى حەویجە.

جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، هۆکارى هەڵمەتەکەى داعشى بۆ کوشتنى کارمەندانى دەزگا ئەمنیەکانى بۆ ئەوە گێڕایەوە، کە ئەو رێکخراوە ترسى هەیە لەوەى لەکاتى هێرشى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ئەوان چەک لە دژى هەڵبگرن.

قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک کە بەوتەى بەرپرسانى عێراق نزیکەى دوو هەزار چەکدارى داعشى تێدایە،گەورەترین ناوچەیە کەلەدواى بەشێکى موسڵ لە ژێر کۆنترۆڵى ئەو رێکخراوەدا ماوە.

XS
SM
MD
LG