Accessibility links

كەمال كەركوكى: بەهۆى كوژرانى بەرپرسێكى باڵایەوە، داعش لە حەویجە هاتووچۆى قەدەغەكرد


فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی بۆردومانى فڕۆكەكانى هاوپەیمانانەوە، بەرپرسێكى باڵاى داعش لە حەویجە كوژراوە و داعش خۆى بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە ئامادە دەكات.

كەمال كەركوكى، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بەهۆى كوژرانى بەرپرسێكى باڵایەوە، داعش لە حەویجە هاتوچۆى قەدەغە كردووە هەتا ئەو كاتەى تەرمى بەرپرسەكەیان گواستووەتەوە."

بەپێى وتەى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى پێشمەرگە، داعش لە باشورى كەركوک ئامادەكارى دەكات بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە و پێشمەرگەش سەنگەرەكانى توندوتۆڵكردووە.

كەمال كەركوكى، روونیشیكردەوە زۆربەى چەكدارەكانى داعش لە حەویجە عەرەبى سونەى خەڵكى ناوچەكەن و چەكدارى بیانیان كەم تێدایە.

لە چەند ڕۆژى رابردوودا داعش چەند جارێک سەنگەرەكانى پێشمەرگەى هاوەن بارانكردووە و هەوڵى هێرش كردنە سەر پێشمەرگەى داوە، بەڵام فرۆكەكانى هاوپەیمانان شكستیان بە هەوڵەكان هێناوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG