ڕۆژنامه‌وان که‌ریم به‌ختیاری ده‌ڵێت ئه‌م کۆنفرانسه ناوکیه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تاران ده‌ستی پێکردوه پێویسی نه‌ده‌کرد چونکه ئێران ناتوانێت متمانه به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بدات که به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه و ده‌شڵێت ئه‌م کۆنفرانسه‌ی تاران ڕووی به‌راوردی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنفرانسه‌ی پێشتر له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کرا.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان به‌ختیاری ده‌ڵێت ده‌له‌گاسیۆنه‌کانی وڵاتانی به‌شدار له‌م کۆنفرانسه ناوکیه‌ی ئێران‌دا له‌سه‌ر ئاستێکی نزمی نوێنه‌رایه‌تی کردن بوون و ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌می وڵاتان به ئاستی پله‌ی وه‌زیر به‌شداری کۆنفرانسه‌که بوون.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.