Accessibility links

دادگا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کینیا یەکلادەکاتەوە


دادگای باڵای کینیا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی مانگی دەی ڕابردووی وەک خۆی هێشتۆتەوە کە تیایدا ئۆهۆرۆ کینیاتا سەرۆکی وڵاتەکە زیاتر لە 98% ی دەنگەکانی ئەو هەڵبژاردنەی بەدەست هێنابوو.

ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردبوو.

ڕێژەی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا لە ژێر 39% ی ئەو 19 ملیۆن و 600 هەزار کەسەوە بووە کە مافی دەنگدانیان هەبووە وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کینیا ئاماژەی پێکردووە.

ڕایلا ئۆدێنگا، ڕێبەری ئۆپزسیۆن کە لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە داوای لە لایەنگرانی کرد تا بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا نەکەن و خۆپیشاندەرانیش ڕێگەیان نەدابوو هەندێک لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە لەو ناوچانەی بە شوێنە سەرەکییەکانی ئۆپزسیۆن دادەنرێن.

هەڵبژاردنەکەی مانگی دە لە کینیا جاری دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بوو.

کینیاتا بە سەرکەوتووی ئەو هەڵبژاردنە ڕاگەیەندرا بەڵام دادگای باڵای وڵاتەکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی مانگی هەشتی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەو تانانەی لە پرۆسەی دەنگدانەکان درابوون.

ئەمەش یەکەمین جاربووە دادگا لە ئافریکا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەڵبوەشێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG