کاربه‌ده‌سـتانی کینیا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له لوولـله‌یه‌کی گه‌وره‌ی ڕه‌وانه‌کردنی به‌نزیندا له نایروبی پایته‌ختدا ڕوویداوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 75 که‌س و برینداربوونی 100 که‌سی دیکه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن کێشه‌که له‌و ده‌مه‌دا ده‌سـتیپـێـکرد کاتێـک ڕۆژی دووشه‌ممه قفڵێـکی سه‌ر لوله‌که به‌نزینی لێده‌چوو و ده‌ڕژایه نێو گه‌ڕه‌کی هه‌ژارنشینی سینای.
خه‌ڵـکی به په‌له گه‌یشـتنه شوێنی لێـچوونه‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌ڕژا. وه‌زیری وزه‌ی کینیا کیرایتو مورونگی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هه‌ندێـک که‌س له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌رقاڵی خواردن کوڵاندن بوون و هه‌ندێـکی دیکه‌یان جگه‌ره‌یان ده‌کێشـا، بۆیه ڕه‌نگه ئاگره‌که به‌وانه هه‌ڵـگیرسـابێت.
ته‌قینه‌وه‌ی به‌نزینه‌که چه‌ندین لاشه‌ی ته‌واو سووتاوی به دوای خۆیدا جێهێشت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کوخته و ماڵی نزیک شوێنه‌که که به هۆی ئاگره‌که‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.