که‌مال ڕه‌ئوف ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت پێی وانییه له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا کێشه سیاسیه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌شڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه زیاتر وه‌ک دانیشتنێک ده‌بێت بۆ کارئاسانی یان نزیک بوونه‌وه نه‌ک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت تاکو ئێستا کورد به هه‌موو پێکهاته سیاسیه جیاوازه‌کانیه‌وه له‌سه‌ر به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق کۆکن، به‌ڵام گرفتێک هه‌یه، پارتی و یه‌کێتی ، تاکلایهنیهکیان تیادایه له مامه‌ڵه‌کردنیاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.