سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت داوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوایه‌کی نایاساییه.
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراق به یه‌ک ده‌نگ گوتیان ئه‌مه شتێکی نادروسته و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی هه‌ستاوه شتێکی نامۆ و دووره له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به به‌شدارینه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له کۆبونه‌وه‌ی لاینه سیاسیه‌کانی کوردستاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌دا ، به‌ڕێز که‌رکوکی ده‌ڵێت گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات و داواکه‌شی ڕای خه‌ڵکی کوردستان نییه ، چونکه گۆڕان خاوه‌نی 25 کورسی په‌رله‌مانه و جێگه‌ی ڕێزه له ناو په‌رله‌ماندا، به‌ڵام ناتوانێت به ناوی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قسه بکات چونکه له 25 ی 7دا خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان دا به نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان که 111 که‌سن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:27 خوله‌که.