سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشێلکاریه‌کی روون و ئاشکرای سه‌روه‌ریه‌کانی هه‌رێمه‌که و عێراقیشه.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان به لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه‌وه ده‌که‌ین تا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلکاریانه.
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاوه‌دونانی سه‌رهه‌ڵداوانی پژاک ده‌کاته هۆکار بۆ بۆردومان کردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ڵام به‌ڕێز که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وه به‌هانه‌یه و کۆماری ئیسلامی گه‌لێ گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که به‌هانه‌یه‌کی وا بچوک بهێنێته پێشه‌وه و هه‌رێمێک یان خاکی وڵاتێکی تری پێ بۆردومان بکات.
دکتۆر که‌رکوکی ده‌شڵێت هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که هه‌رێمی کوردستان بۆ دژی وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنرێت و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات ده‌ستێکی له پشته تا زیان له هه‌رێمه‌که بدات.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7:01 خوله‌که.