به مه‌به‌سـتی به‌شـداریکردن له یه‌که‌م دانیشـتنی په‌رله‌مانی عێراق، شـاندێـکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی که‌مال که‌رکوکی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی کرد.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا چاویان به کاربه‌ده‌سـتانی باڵای حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق که‌وت، له‌وانه سه‌ره‌ک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی.
که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رپـرسه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌سـتور کرایه‌وه.
به‌ڕێز که‌رکوکی ده‌شڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی گوتویه‌تی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆی داوه بۆ جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتور، به‌ڵام کۆسـپه‌کان له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:30 خوله‌كه.