Accessibility links

تازە خورماتوو: حەشدى شەعبى تەرمى 7 چەكدارى داعشیان بە ئۆتۆمبێل سوڕاندووەتەوە


دواى ئەوەى شەوى چوارشەممە داعش لە ناوچەى بەشیر هێرشیكردووەتە سەر حەشدى شەعبى و تێكشكێنراوە ، حەشدى شەعبى تەرمى 7 چەكدارى ئەو رێكخراوەیان بەئۆتۆمبێل بەنێو ناحیەى تازە خورماتوودا سوراندوەتەوە و ئاهەنگیان گێراوە.

نەجات حسێن فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى لەكەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بەسود وەرگرتن لە خراپى كەش و هەوا ، داعش لەناوچەى بەشیر و ناحیەى تازەى باشورى كەركوك لە دوو قۆڵەوە هێرشیانكردووەتە سەر حەشدى شەعبى و تێكشكێنراون."

وتیشى"تەرمى 7 چەكدارى داعش كەوتووەتە دەست هێزەكانمان و چەكدارێكیشیان بەبریندارى دەستگیركراوە."

لاى خۆشیەوە نازم كەهیە سەرۆكى پارتى دیموكراتى توركمانى لەناحیەى تازە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"چەكدارەكانى حەشدى شەعبى تەرمى داعشەكانیان خستووەتە سەر ئۆتۆمبێل وبەنێو ناحیەى تازەدا سوراندونیانەتەوە."

هێرشەكەى شەوى رابردووى داعش بۆ سەر حەشدى شەعبى، لەكاتێكدایە دوێنێ‌ داعش لە میحوەرى خازر و باشیك و لەچەند قۆڵێكەوە پەلامارى هێزى پێشمەرگەشیان دابوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:22 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG