گه‌وره کاربه‌دستێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت له سه‌ره‌تاکانی مانگی داهاتوودا وڵاته‌که‌ی ده‌ستده‌کات به دووه‌م پیتاندنی یۆرانیۆم له دامه‌زراوێکی ژێر زه‌مینیدا که ته‌واو پارێزراوه له شیانه‌کانی هه‌ر هێرشێکی ئاسمانی له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانن.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کاوه قوڕه‌یشی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ شتێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا نه‌هێشتۆته‌وه و هه‌میشه ته‌گه‌ره‌ی داناوه تا هه‌نگاوی زیاتر بنێت ڕووه‌و به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناووکی.
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیلیش هێرشی ئاسمانیان به دوور نه‌زانیوه بۆ سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر بێتوو به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی هه‌یه‌تی و ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ش به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ئێرانه له‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروستبکات. ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناووکی ، مه‌ترسیه له‌سه‌ر بوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌که.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز قوڕه‌یشی ئاماژه‌ش به کاریگه‌ریه‌کانی سزا ئابوریه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر ئێران و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ره‌کانی گۆڕانی ناڕه‌زاییه‌کانی گه‌لانی ئێران بۆ سه‌رهه‌ڵدانێکی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی.
ده‌توانن له ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبستی ته‌وای گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:14 خوله‌که.