ڕۆژنامه‌وان کاوه قوره‌یشی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا باس له‌وه ده‌کات که ژماره‌یه‌ک فاکته‌ر هه‌ن له‌ناو ئێران‌دا کاریان کردۆته سه‌ر جم‌وجۆڵ و چالاکیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ناو ئێران‌دا له‌وانه چونه ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامه‌کانیه‌تی ، هه‌روه‌هاش بزوتنه‌وه‌که بۆخۆی ناجێگیره و فۆرمێکی دیاریکراوی نییه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران‌دا درێژکراوه‌ی بیر و بۆچونه‌کای ڕیفۆرم خوازانی ئێرانیه؟ ، ڕۆژنامه‌وان قوڕه‌یشی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆنی سه‌وز هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن ڕۆژێک له ڕۆژان خولیای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمیستیان له ئێران‌دا له سه‌ردا بووه ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز درێژکراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرم نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:56 خوله‌که.