ناوی ئێران و ڕژێمی ئێران هه‌میشه له سه‌ر دێڕی ڕۆژنامه‌کاندایه به هۆی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی له ده‌وروبه‌رو له جیهاندا دروست ده‌کات و له باره‌ی ده‌ستگترکردنی سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی شه‌رق و دو ڕۆژنامه نوسی تر و رۆژی 16 ئازه‌ر که ڕۆژی خوێندکارانه له ئێران. کاوه قوره‌یشی ڕۆژنامه نوس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دایاره به‌رخورد له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه نوساندا په‌ێوه‌ندی به پێش ساڵی ڕبوردوه‌وه هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م کێشه له ساڵی رابوردوه‌وه زۆر به پڕ ڕه‌نگتر هاتوه‌ته به‌ر چاو به جۆرێک ئێرانی بردوه‌ته ناو لیستی وڵاتانی یه‌کم بۆ له ناوبردنی ڕۆژنامه نوسان و هه‌ر ده‌م و هه‌ر کات سه‌رکۆتکردنی ڕۆژنامه نوسان له پرۆژه‌یدایه و ئه‌مه‌ش یه‌کمین جار نییه به‌و جۆره له‌گه‌ڵ شه‌رق دا به‌و جۆره هه‌لس و که‌وت ده‌کات. قوره‌یشی له باره‌ی چالاکی خوێندکاران له ڕۆژی خوێندکاراندا له شاره کوردیه‌کان ده‌ڵێت زانکۆی ڕازی له کرماشان یه‌کێک له چالاکترین زانکوه‌کانی ناوچه کورد نشینه‌کانه له کوردستانی ئێران و به و بۆنه‌یه‌وه هه‌ندێ چالاکی نواندون و دروشمی دژ به ڕژیم به‌رز کراونه‌ته‌وه و له میانه‌ی ئه‌م چالاکیانه‌دا دو خوێندکار ده‌ستگیر کراوون و بۆ شوێنیکی نادیار گوازراونه‌ته‌وه و تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له باره‌ی ناو و شوێنی مانه‌وه‌یان له ئارادا نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:21 خوله‌که.