پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ڕۆژئاوای ئێران ڕاگه‌یاند که له شـاری مه‌ریوانی ئوسـتانی کوردسـتان ڕوویدا و 4 پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری ئێرانی تێدا کوژرا‌ن و ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئێران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته زووتر ڕایانگه‌یاندبوو که ئه‌و هێرشه له کاری (پـژاک) ده‌چێت.
ڕۆژنامه‌نووس کاوه قوره‌يشی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌داخه‌وه که هێزێکی کوردی له ده‌وروبه‌ری نه‌ورۆزدا که جه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌یی کورده و هه‌موو خه‌ڵکی ڕێزی لێده‌گرن کارێکی وه‌ها ده‌که‌ن. گوتیشی هێرشه‌که‌ی پژاك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك کارێکی نه‌گونجاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.