وه‌کو راگه‌یه‌ندراوه ئیران رێبه‌رایه‌تی جیهان ده‌کات له دژایه‌تی کردنی رۆژنامه‌نووسان و بیر‌و رای ئازاد، تا بگاته رۆژنامه نووسانی کورد که هیچ جوره ئازادیه‌کیان نیـیه و بگره له‌سه‌ر ئه‌نجامی کار و نووسینه‌کانیان زیندانی و بگره له سێداره‌ش ده‌درین. کاوه قوره‌یشی رۆژنامه‌نووسی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیچ بڵاوکراوه‌یه‌ک که به شێوه‌ی رێک و پێک له کوردستانی ئیران‌دا یان له ئیران‌دا به زمانی کوردی ده‌ربچێت نه‌ماوه. قوره‌یشی ده‌شڵێت هێشتا له ئیران‌دا کۆمه‌ڵه که‌سانێک هه‌ن کار ده‌که‌ن وله خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئیراندان و نه‌ک لاریان لێ ناکرێت و رێگایان لێ ناگیردرێت به‌ڵکو زۆرترین پێداوێستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تی له‌سه‌ره‌وه به سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێت دووباره‌ی بکه‌نه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:42 خوله‌كه.