رۆژنامه‌نووسی کورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، سێ ساڵ له‌مه‌و پێش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی ئێرانیه‌وه به تاوانی جۆراوجۆر ده‌سـتگیرکرا، له‌وانه مه‌ترسی بو سه‌ر ئاسایشی ووڵات. پاشان بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا سپێندرابوو. رۆژنامه‌نووسی کورد کاوه قوره‌یشی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئاقای ساڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌وڵێکی زۆری داوه له زه‌مینه‌ی په‌روه‌نده وه یاخود دۆسیه‌که‌ی حه‌سه‌نپوور، که یه‌کم جار بۆ 31 سال زیندانی کردن که‌م کرابه‌وه و پاشان چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش بۆ 15 ساڵ که‌مکراوه‌ته‌وه. کاوه قوره‌یشی ده‌ڵێت خۆشبه‌ختانه هه‌وڵدانه‌کانی نیکبه‌خت ئه‌نجام به‌خش بوونه و له سه‌ر ئه‌نجام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بوو بیسه‌لمێنێت حه‌سه‌نپوور ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دابێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 11:10 خوله‌که.