ئارش و کامیار عه‌لایی دوو برای پزیشکی کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتن و ده‌رچووی زانکۆی هارڤه‌ردن که بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه له ئێران‌دا ده‌ستگیرکراون. کاوه قوره‌یشی ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه دوواترین دۆخی ئه‌و دوو برایه سێ ساڵ بڕیاری زیندانیان به سه‌ردا دراوه. ده‌شڵێت ئه‌وان دانیان به هیچ تاوانێکدا دا نه‌ناوه و هیچیشیان به سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.