Accessibility links

کاوە بێسارانی: تاران خوازیارە گرژیەکان لەگەڵ ئیدارەی بایدندا کەم بکاتەوە


قاسم سلێمانی، سەرکردەی هێزی قودس لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی 3ی مانگی یەکی ساڵی 2020 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا بۆ سەر کاروانەکەی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا کوژرا.

بە دەیان هەزار عێراقی لە گەڵ دروشمی دژە ئەمەریکادا ئەمڕۆ یەکشەممە بەرەو مەیدانی ناوەندی بەغدا دەچوون لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی ژەنەڕاڵی باڵای ئێران. ئەم گردبونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژانی کۆتایی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ، و زۆرێک لەو خەڵکەی بەشداربوون لەو ساڵیادەدا داوای تۆڵەسەندنەوەیان کرد.


کاوە بێسارانی، شیکەرەوەی سیاسی بنکە لە لەندەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا،دەڵێت لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە دەستپێشخەری هەر کارێکی شەڕانگێزانە لە دژی ئەمریکا بکات هاوکاتی نزیکبوونەوە لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

بەڕێز بێسارانی دەڵێت، تاران خوازیارە گرژیەکان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بایدندا کەم بکاتەوە و ڕەنگە هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت وەک ئەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی داوای دەکات چونکە ناتوانێت هەتا هەتایە لەژێر سزا ئابوورییەکاندا بمێنێتەوە.

قاسم سلێمانی، سەرکردەی هێزی قودس لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی 3ی مانگی یەکی ساڵی 2020 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا بۆ سەر کاروانەکەی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا کوژرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:22 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG