وا دیاره خۆپێشاندانه پلانکراوه‌کانی دوێنێی تاران و شاره‌کانی تری ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاماده‌کاریه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕژێمه‌وه به‌و شێوه‌ی دانرابوو به‌ڕێوه‌چوون. کاوه قوره‌یشی ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستپێکردنه بۆ قوناغێکی تر له‌سه‌ر داخوازی موسه‌وی و که‌ڕوبی بووه بۆ خۆپیشاندانه‌کان که به پێی توانای سه‌رجه‌م داواکانی تری ئه‌وان له ساڵی ڕابردووه‌وه پاشکه‌ز نه‌بوونه‌وه لێی و تا دوا ساته‌کان له‌سه‌ری وستان و قسه‌کانی خۆیان به ئه‌نجام گه‌یاندن سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌شی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ بوو. قوره‌یشی ده‌ڵێت پاشه‌کشه نه‌کردنی که‌ڕوبی و موسه‌وی له داواکه‌یان فاکته‌رێکه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین بڵێن بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به لای که‌م له داوای خۆپیشاندان له خاڵێکدا قوناغێک چووه‌ته پێشه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:07 خوله‌که.