ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌نگی له شه‌وی شه‌ممه له گۆڕه‌پانی ئازادی شاری سنه بوه هۆی شکاندنی په‌نجه‌ره‌ی چه‌ندین له ساختمانه‌کانی ده‌ورو به‌ردا، شایانی باسه ئه‌مه یه‌کمین جار نییه ئه‌و جۆره ته‌قینه‌وانه له ناوچه‌که‌دا روو ده‌دات. ڕۆژنامه نووس کاوه قوره‌ێشی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بۆمبانه له پێشدا له شاری مه‌ریوان رووی داوه و ئه‌م جۆره بۆمبانه زیانێکی که‌متری هه‌یه تا بۆمبی تر و ده‌ڵێت ئه‌مه ئامرازێکی تیروریستیه بۆ ترساندن و تۆقاندنی هاوڵاتیان و به دیهینانی نا ئارامی. قوره‌ێشی ئاماژه به‌وه ده‌کات له سه‌ر ئه‌نجام چه‌ندین له گومانلیکراوانی سه‌له‌فی له شاری سنه‌دا ده‌ستگیر کراوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:16خوله‌که.