به پێ ده‌نگ و په‌یام و نۆچه و ڕاگه‌یاندنه‌کانی جمهوری ئیسلامی چوار له گارده‌کانی سنوری له شاروچکه‌ی مه‌ریوان دا له ئه‌نجامی هێڕش بردنه سه‌ر پاسگاکه‌یان کوژراوون. ڕۆژنامه نووس کاوه قوره‌ێشی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ساڵی تازه‌دا ئه‌مه چواره‌مین رووداوه و ڕژیمی ئێران گروپه توندره‌وه‌کانی دژ به جمهوری ئیسلامی له رووداوه‌کاندا تاوانبار کردووه، قوره‌یشی ده‌ڵێت من پێم وایه ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی که‌سێک وه یاخود ڵایه‌نێک تاوانبار ده‌کات به واتای ئه‌وه نییه له ڕاستیدا ئه‌و گروپ و هێزه به‌رپرسیار بن له‌و کاره وه به دووری زانم کاری هه‌ر گروپێکی کوردی بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:06خوله‌كه.