ڕۆژنامه‌وان که‌یت سیلی له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له سه‌ردانی پارێزگای موسڵ له باکوری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌ڵێت چۆته ژماره‌یه‌ک گوندی کریسچیانه‌کانی ناوچه‌که که میوانداریی ئه‌و په‌نابه‌ره کریسچیانانهیان کردوه، واته ئه‌وانه‌ی به‌هۆی توند‌و تیژیهکانهوه ناو شاری موسڵیان جێهێشتوه.
خانم سیلی ده‌شڵێت زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی کریسچیانه‌کان ده‌ڵێن له‌و بڕوایه‌دان مه‌به‌ستی سیاسیانه له پشت ئه‌و توندوتیژیانه‌وه هه‌ن و باسیش له‌وه ده‌کات که کریسچیانه‌کان داوای هه‌بوونی هێزێکی ئاسایشی له خۆیان ده‌که‌ن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان که‌یت سیلی، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:51 خوله‌که.