Accessibility links

پێش ساڵیادی سەربەخۆیی لە هیندستان، کۆمەڵێک چەکدار دوو پۆلیس لە کشمیر دەکوژن


ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردە سەر تیمێکی پۆلیس لە کشمیر، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران و پۆلیسێکی تر برینداربوو، ئەمەش سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنە ئەمنیە توندانەی کە لە کشمیر گیراونەتەبەر پێش ساڵیادی جەژنی سەربەخۆیی هیندستان.

سەرۆکی پۆلیسی کشمیر فیجای کومار بە ڕۆیتەرزی وت کۆمەڵێک چەکدار تەقەیان لە تیمێکی پۆلیس کردووە کە لە ناوچەی ناوجامی شاری سریناجار لە ئەرکی خۆیاندا بوون.

کومار وتی " زانیارییمان هەبوو لەسەر ئەوەی کۆمەڵێک چەکدار لەوانەیە هێرش بکەن و ئێمە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بووین. لەڕێڕەوێکی تەسکەوە هاتن و کوێرانە تەقەیان کرد."

وتیشی ناسنامەی چەکدارەکان ناسراونەتەوە و بەڵێنیدا بەمزووانە " لەناوببرێن ". وتیشی گەمارۆی ناوچەکە دراوە و هێشتا گەڕانەکان بەردەوامن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG