سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامد کارزایی ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی خوازیاری سهروهریـیه و ده‌یه‌وێت کۆتایی به هه‌ڵمه‌ته‌کانی شه‌وانه بهێنێت، ئه‌وانه‌ی بریتین له مه‌رجه‌کان بۆ به‌سـتنی هاوپه‌یمانێتی سـتراتیژی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا که تیایدا به‌شـێـک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتاندا ده‌مێنـنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز کارزایی ڕایگه‌یاند که نایه‌وێت داموده‌زگا هاوته‌ریبه‌کان بۆ حکومه‌ته‌که‌ی دابمه‌زرێن.
به‌ڕێز کارزایی له دهسـپـێـیهکی کۆبوونه‌وه‌ی چوار ڕۆژی (لۆیه جرگه) واته ئه‌نجومه‌نی باڵا، دوا که تیایدا پـتر له 2 هه‌زار سیاسه‌تمه‌دار و پـیاوانی خێڵه‌کی و ڕابه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شـداری ده‌که‌ن بۆ سـازدانی وتووێژ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و شیانی سـازدانی وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.
کۆبوونه‌وه‌کانی جرگه له کابولی پایته‌خت سـازدهدرێن له بارێـکی ئاسایشی ئێجگار تۆکمه‌دا پاش ئه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌ی تێـکدانی وتووێژه‌کانیان کردبوو.
له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا به‌ڕێز کارزایی گوتیشی ئه‌فغانسـتان کراویه بۆ ڕێگه‌دان به مانه‌وه‌ی هه‌ندێـک بنکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له پاش سـاڵی 2014 . گوتیشی ئه‌و کاره ده‌بێت به مایه‌ی باشبوونی باری ئابوری و یارمه‌تی دابینکردنی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان.