Accessibility links

کاروان ھاشم: ئەو پڕۆژە چاکسازییەی پێشکەشی پارتیمان کرد، ھەمان پڕۆژە کەی کاك نەوشێروان موستەفا بوو.


Karwan Haşim
Karwan Haşim

لە وەڵامی پرسیارەکانی دەنگی ئەمەیکا کاروان ھاشم ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی:ئێمە لەگەڵ پارتیدا رێککەوتنمان لەسەر پشکەکانمان کردووە. ئەوپۆستانەی بەر ئێمە دەکەون بریتین لە: پۆستی جێگری سەرۆکیھەرێم، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی، وەزیریدارایی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ، وەزیری بازرگانی، جگە لە چوار بریکاری وەزیر کە ھی وەزیری ناوخۆ و شارەوانی و پەروەردە و کارەبان، وە داوای ئەندامێکی ئەنجوومەنیئاسایشمان کردووە لەگەڵ سەدا دوازەی کۆی گشتی بەرێوبەر و راوێژکاران لەھەر سێ سەرۆکایەتییەکە.. سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان.

پرسیاری دەنگی ئەمریکا:

لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دوازدە کورسی لە پەرلەماندا ھەیە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بیست و یەک کورسی ھەیە دەگوترێیەکێتی پۆستی زۆرتر بە مافی خۆی دەزانێ، یەکێتی داوای چ پۆستێکی کردووە کە گۆڕان پێشوەختە پێیدراوە، وە ئایا گۆڕان ئامادەیەئەو پۆستانە بۆ یەکێتی جێبێڵێ لە پێناو بەشداریکردنیان لەحکومەت؟

وەڵام: من نازانم یەکێتی داوای چ پۆستێکی کردووە کە بەرکەوتەیئێمەن، ئەوەی دەگوترێ: یەکێتی داوای پۆستی جێگری سەرۆکیھەرێمی کردووە بەڵام لە لایەن پارتی کە راسپێدراوی پێکھێنانی ئەمکابینەی ئەم جارە و براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانە، تا ئێستا ئەمەیانبە رەسمی بە ئێمە نەگوتووە، وە ئێمە لەگەڵ پارتی رێککەوتنێکمانکردووە پێموایە ئەم رێککەوتنە ھەم لای پارتی و ھەم لای بزووتنەوەی گۆڕانوا دەخوازرێ وەك خۆی جێبەجێبکرێ و ھیچ یەکێك لەم خاڵانەیلەسەریان رێککەوتووین، شایەن بە گفتوگۆکردن نین. جگە لەمە ئێمەھەموو ئەو پۆستانەی داوامان کردووە بە مافی خۆمانی دەزانین و بە پێیرێککەوتنمان لەگەڵ پارتی وەرمانگرتوون و بە یەکێتی نادەین.

دەنگی ئەمریکا پرسیارێکی شەقامی لە (کاروان ھاشم) کرد: لە شەقامقسەیەك ھەیە دەگوترێ: ئەوە سیاسەتی نێوان پارتی و یەکێتییە کەدەیانەوێ یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بە بزووتنەوەی گۆڕاندا تێپەڕێنن،تۆ بۆ ئەمە چی دەڵێی؟

وەڵامی ( کاروان ھاشم) وەھا بوو: سەبارەت بە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمیکوردستان، ئەوەی کە ئێستا دەگوزەرێ سەدا سەد خواستی بزووتنەوەیگۆڕان نییە، چونکە ئێمە لە سەرەتای دروستبوونمانەوە رەخنەمان لە یاسایسەرۆکایەتی ھەرێم و شێوازی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا گرتووە. بەڵام بەداخەوە لە رابردوودا ئێمە زۆر ھەوڵماندا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمانلەسەر ئەوە رێکبکەوین کە سیستەمی حوکمڕانی سەدا سەد بکەین بەپەرلەمانی، بەڵام بەداخەوە ھاوڕێکانمان کە بریتی بوون لە: یەکێتینیشتیمانی کوردستان و یەکگرتوو و کۆمەڵ ئێمەیان بە تەنیابەجێھێشت وە دواتر ئێمە لەگەڵ پارتی کەوتینە ململانێیەکی توند و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانمان ھەر لەسەر ئەم پرسە لە حکومەتدەرکران.

لە چەند ساڵی رابردوودا گۆڕان و کۆمەڵ پەیوەندییەکی زۆر باشیانبەیەکەوە ھەبوو و لەسەر زۆربەی خاڵەکان کۆك بوون، کەچی ئێستا ئەوھاوبیرییەیان نابینرێ. دەنگی ئەمریکا لە ئەندامەکەی جڤاتینیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕانی پرسی: بۆچی لە ئێستادا نێوانتانلەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی تێکچووە و بەیەکەوە نابینرێن؟

لە وەڵامدا ( کاروان ھاشم) گوتی: ئێمە لەگەڵ کۆمەڵ تا ئێستایش خاڵیھاوبەشمان زۆرن، وە ھیوادارم ئەو پەیوەندییەی لە رابردوودا بەیەکەوەھەمانبوو، ھەر وەك خۆی بمێنێ. بەڵام ھەندێکجار چەند کادیرێکی کۆمەڵلە ئاستی پەرلەمان و ئاستی خوارەوە، کۆمەڵێک لێدوان دەدەن کە کاردەکاتە سەر ھاوپەیمانییەتی نێوانمان.

پرسیاری کۆتایی:

پرۆژە چاکسازییەکەی کاك نەوشێروان موستەفا چ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەوپڕۆژە چاکسازییە ھەیە کە پێشکەشی پارتیتان کرد؟

وەڵام:

ھەمان پڕۆژەیە و ھەمان ئەو بەرنامەیە کە بزووتنەوەی گۆڕان لە نۆ ساڵیرابردوو کاری لەسەر کردووە، ھەموو بیروبۆچوونەکانی کاك نەوشێروان، لەمپڕۆژە چاکسازییەی کە پێشکەشی پارتیمان کردووە جێکراونەتەوە، وە لەئایندەیشدا خەڵک ئەنجامی ئەم پڕۆژە چاکسازییە دەبینن

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:45 0:00

XS
SM
MD
LG