مێهدی که‌روبی یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن-ی ئێران ده‌ڵێت ئاماده‌یه دادگایی بکرێت سه‌باره‌ت به ئاڵۆزی کوشنده‌ی سه‌رتاسه‌ری سازبو له پاش هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رکۆماری له ساڵی 2009. له نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئێرانی کردووه، که‌روبی ده‌ڵێت پێشوازی له دادگایی کرانی ده‌کات وه له‌سه‌رهه‌مو هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ڵگه‌ی به‌هێز دهێنێته‌وه.
له نامه‌که‌دا که له ماڵپه‌ڕی 'سحام نیوز' سایتی ڕه‌سمی حیزبی ئیعتمادی مللی بڵاوکراوه‌ته‌وه، سکرتێری گشتی حیزب-ی ئیعتمادی مللی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر(کاربه‌ده‌ستان) ڕاست ده‌که‌ن با دادگایی کردنه‌که ئاشکرا بێت تا ته‌واوی میلله‌ت که خاوه‌نانی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتن، قسه‌ی هه‌ردولایه‌نیان گوێ لێ بێت و حوکم-ی له‌سه‌ر بده‌ن.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و هی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست عه‌بدوڵا حیجاب بنکه له ئۆسڵۆ، نۆروێژ له‌و باوه‌ره دایه باڵی توندره‌وی ناو حکومه‌ت ترسی نیه دادگایی کرانی (که‌روبی و موسه‌وی) ببێته هۆی سازبونی شه‌پۆلێکی نوی دژ کریار یان خۆپێشاندانی لێ بکه‌وێته‌وه.