وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کانگ کیۆنگ هوا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی ئەمەریکا دەکات و پارێزگاری لە هاریکارییە پتەوەکەی نێوان سیئۆل و واشنتن دەکات سەرەڕای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لە کار لابراوە.
وەزارەتەکە لە پەیامێکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند " ئەمەریکا ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور سەردانی وڵاتەکە بکات." وتیشی کانگ چاوی بە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان سۆلیڤان دەکەوێت.
جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە ڕێکس تیلەرسنی لە کارەکەی لابرد دوای زنجیرەیەک لە ناکۆکیی ئاشکرا لە نێوانیاندا سەبارەت بە بابەتەکانی وەک کۆریای باکوور و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەند مایک پۆمپەیۆی دەست نیشان کرد وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز