تورکیای پاش هه‌ڵبژاردن، تورکیایه‌کی تر ده‌بێت وه‌ک چاودێران باسی لێوه ده‌که‌ن له ڕوانگه‌ی گۆڕینی ده‌ستوری وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد.
ڕۆژنامه‌وان کامه‌ران قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت، بۆیه ئاکه‌په توانیویه‌تی سه‌نگی خۆی له ناوچه کورد نشینه‌کانی تورکیادا بپارێزێت ، چونکه بۆ کورده‌کانی تورکیا بێجگه له هۆکاری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ، هۆکاره‌کانی تری وه‌ک ئابوری و ئایینیش گرنگن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان کامه‌ران قه‌ره‌داغی باسیش له‌وه ده‌کات له تورکیادا سه‌روه‌ختی فه‌رامۆشکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌سه‌رچوو ، وه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت پاشه‌کشه کردن له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه له مێژینه‌یه‌ی تورکیا زۆر سه‌خته و ده‌شڵێت بۆیه پێویسته کورده‌کانی تورکیاش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته پۆزه‌تیفانه‌دا بن که پارتیه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌یه‌تی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:41 خوله‌که.