راپه‌رینه‌که‌ی ساڵی 1991 به یه‌کێک له روداو و هه‌له مێژوییه‌کا ن بۆ کورد ده‌ژمیردرێت، به‌ڵام زۆر له هاوڵاتیانی کوردستانی عیراق له‌و بروایه‌دان کرداره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدانی هه‌رێمی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانی مه‌ردمی کوردستان بوه. کامه‌ران کوردی هه‌ڵسوراوی گۆڕان له شاری نه‌شفیل له ئیاله‌تی ته‌نسی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ڕیکخراوه‌ی چاک له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه به‌رده‌وام ئێمه یادی ڕاپه‌رین و کاره‌ساته‌کانی تر ئه‌که‌ێنه‌وه ، زۆرتر ڕاپه‌رینێکی نمایشیه و ئه‌وه نییه له ئێمه بکات له چه‌مکه‌کانی یان له هۆکاره‌کانی ڕاپه‌رین تێ بڕوانین و وانه‌ی لیه‌وه فێر بین، به ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌ی ڕابوردودا یادی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵبجه وئه‌نفال و ڕاپه‌رینی کردوه‌ته‌وه ته‌نها به چه‌ند سرودیک و خروشانی چه‌ند گه‌نجێک و به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێک بوه. ئه‌مسالیش هه‌ر وه‌کو ساڵه‌کانی تر به‌ده‌ر نه‌بو به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تاێبه‌تمه‌ندیه‌تی تریشی هه‌بو به تاێبه‌تی له شاری سڵێمانی وه‌کو ئه‌زانین ماوه‌ی 22 ڕۆژه خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری هه‌یه که هه‌مو چین و توێژیکی گرتوه‌ته‌وه که دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و نا ره‌وایه‌تی و نه داد په‌روه‌ریه‌ن که هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:05خوله‌كه.