سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سد به‌رگری له سه‌رکوتکردنی ناڕازیانی سیاسی کردووه و ده‌ڵێت په‌کی به ڕه‌خنه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوا نه‌که‌وتووه.
سه‌رۆکی سوریا ئه‌م تێبینیانه‌ی دا له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی حکومه‌تی سوریا که یه‌کشه‌ممه شه‌و بڵاوکراوه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی تری ڕۆژئاوا داوایان له به‌شار ئه‌لئه‌سد کردووه ده‌ست له کار بکێشیته‌وه. دکتۆرکهماڵ سه‌یدۆ سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی مڕۆڤی گه‌لانی ژێر گه‌فه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریکا نیشان ده‌دات که ڕژێمی سوریا ڕۆژبه‌ڕۆژ دوره‌په‌رێز تر ده‌بێت و ڕێگه بۆ گۆڕانێکی دیموکراتیکانه له سوریا خۆش ده‌کات و هه‌روه‌ها پشتیوانێکی مه‌عنه‌وییه بۆگه‌لی سوریا. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داخوازی گه‌لی سوریا ئه‌وه نیـیه خۆتێوه‌ردانی له‌شکری له وێنه‌ی ئه‌وه‌ی لیبیا له وڵاته‌که‌یان ببینهن به‌ڵکو ده‌خوازن به ڕێگای سزای ئابوری و سیاسی فشار بخه‌نه سه‌ر ڕژێم تا ورده ورده بڕوخێت. دکتۆر که‌ماڵ سه‌یدۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کورده‌کان له سوریا داواکاریان له ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یه پشتگیریان لێبکات و ئه‌وان ناخوازهن جارێکی تر له سوریا ڕژێمێک بێته سه‌رکار که نکۆڵی له مافه‌کانیان بکات.