سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا هوشداری داوه که‌وا درێژه کێشانی قه‌یرانی سیاسی له عێراق بۆته سووته‌مه‌نی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی. هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی مه‌ده‌نی زانیاری گرنگ له‌سه‌ر تیرۆریسته گومان لێکراوه‌کان به حکومه‌ت نه‌ده‌ن واته باوه‌ڕی و متمانه‌یان به حکومه‌ت و هێزه ئاسایشییه‌کان نه‌ماوه.
جه‌نه‌راڵ حسێن که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵگه‌ری له وتوێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی خه‌ڵکی سیڤیل له سه‌ره‌تادا که‌مێک سارد بوون له دانی زانیاری گرنگ له سه‌ر تیرۆریسته گومان لێکراوه‌کان به ده‌زگاکانی ئاسایشی، به‌ڵام ئێستا ڕۆڵێکی مه‌زن ده‌بینن له دابه‌ین کردنی زانیاری له سه‌ر تیرۆریسته‌کان بۆ حکومه‌ت.
حسێن که‌مال ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه عێراقییه‌کان هه‌موو ڕێگایه‌ک به‌کار ده‌هینن تاوه‌کو ڕێک بکه‌ون . ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو هیچ ڕێکه‌وتنێک له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌کاندا نه‌بێت ئه‌وا هیچ چاره‌سه‌ریه‌کی دیکه نییه، بۆیه به ڕای من شیانی ئه‌وه هه‌یه هه‌ڵبژاردن سه‌ر له‌نوێ بکرێته‌وه، یان پێكهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتیمانیی پێش وه‌خت بکرێت ئینجا هه‌ڵبژاردنێک له دووای ئه‌ودا بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:51 خوله‌كه.