Accessibility links

بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە پایتەختی ئەفغانستان 6 کەس کوژران


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان خۆکوژێک لەنزیک دەرگای بەندینخانەیەک لە ئەفغانستان خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە 6 کەس کوژران و 3 کەسی دیکە برینداربوون، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەجیب دانیش وتی خۆکوژەکە لەنزیک ئوتومبێلێکەوە خۆی تەقاندۆتەوە کە کارمەندانی بەندینخانەکەی تێدا بووە.

بەرپرسێکی حکومی دیکە ئاماژەی بەوەدا 6 کەس لە نزیک دەرگای بەندینخانەکە کوژراون و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی " هێرشبەرەکە بەرەو ئوتومبێلە وەستاوەکە ڕۆیشتووە لەلای دەرگای پشکنینی ئاسایش و پێش ئەوەی ئوتومبێلەکە بچێتە ناو بنکەی بەندینخانەکەوە ئەو خۆی تەقاندۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG