Accessibility links

خۆکوژێک لە ئەفغانستان هێزەکانی ئاسایشی کردە ئامانج


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان خۆکوژێکی تاڵیبان هێرشی کردۆتە سەر کاروانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەفغانی لە کابوڵ و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی نەزانراو کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ حیشمەت ستانکزای وتی ئەو هێرشەی کە تاڵیبان بەرپرسیارێتی ڕاگەیاند کاتژمێر پێنجی بەیانی بە کاتی گرینچ ڕوویداوە کاتێک خۆکوژێک هێرشی کردۆتە سەر کاروانێک لە ڕۆژئاوای شارەکە.

و هێشتا نەزانراوە کە ئەوانەی بوونەتە قوربانی هاوڵاتی مەدەنین یاخوود ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشن. وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ وتی چوار کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکە برینداربوون، لە کاتێکدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گشتی وتی سێ لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کراون.

لە بەیاننامەیەکی تاڵیبانیشدا هاتووە دەڵێت هێرشە خۆکوژییەکە بۆتە هۆی کوژرانی دەیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG