Accessibility links

سەرۆکی شارەوانی کابول هێشتا سەرۆکی شارەوانیـیە و ڕەخنە لە تاڵیبان و سەرۆکە هەڵاتووەکەش دەگرێت


محەممەد داود سوڵتانزۆی سەرۆکی شارەوانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان. (وێنەی ئەرشیف)
محەممەد داود سوڵتانزۆی سەرۆکی شارەوانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان. (وێنەی ئەرشیف)

نووسین: شایستە لامیع.

وەرگێڕان: ئاسۆ جەبار.

محەممەد داود سوڵتانزۆی سەرۆکی شارەوانی کابولی پایتەختی ئەفغانستانە و هەرچەندە تاڵیبان ئەوی لەسەر کارەکەی هێشتووەتەوە، لێدوانێکی ئاگادارکەرەوەی بۆ ئەم گروپە چەکدارە دەرکردووە.

سوڵتانزۆی ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی ئەفغانی دەنگی ئەمەریکادا گوتی" ئەگەر تاڵیبان گوێ بە داواکارییەکانی خەڵک نەدات ئەوا ئەوانیش وەک یەکێک لەو گروپانە دەبینرێن کە بانگەشە بۆ بەرژەوەندی ئاینی و نەژادی و ناوچەیی دەکەن و "زیان بە ناوبانگیان دەگات."

چەکدارێکی تاڵیبان لە ناوچەیەکی کابولی پایتەخت، 22 ی مانگی هەشتی 2021
چەکدارێکی تاڵیبان لە ناوچەیەکی کابولی پایتەخت، 22 ی مانگی هەشتی 2021

سوڵتانزۆی سیاسەتمەدارێکی دیارە و هیچ پەیوەندییەک نایبەستێتەوە بە تاڵیبانەوە، دوابەدوای ئەوەی لە 15ی مانگی هەشتدا تاڵیبان بە خێرایی لە کابول دەسەڵاتی گرتەدەست لەنێو ئەو چەند بەرپرسە باڵایانەدا بوو کە ڕێگەیان پێدرا لەسەر کارەکانیان بمێننەوە، بەڵام زۆربەی سەرکردەکانی تر دەستیان لە کارکێشایەوە یان لە وڵات هەڵهاتن.

سوڵتانزوێ گوتیشی تاڵیبان ڕۆژێک دوای ئەوەی چوونەتە ناو پایتەختەوە پەیوەندیـیان پێوە کردووە و داوایان لێکردووە درێژە بە کارەکەی بداتن بۆیە ئەویش چووەتەوە سەر کارەکەی. شایەنی باسە کابولی پایتەخت نزیکەی 5 ملیۆن کەس دانیشتوانەکەیەتی.

وتیشی لە کارەکەی بەردەوام دەبێت هەتا ئەو کاتەی ڕێگەی پێ دەدەن. جەختی کردەوە کە ئەو تەنها خزمەتکاری خەڵکەکەیەتی و وتی" ئەمە وڵاتی منە. من لەگەڵ هیچ کەس و گرووپێک کارناکەم. من خزمەتی خەڵکی شارەکەم دەکەم، من خەڵکی کابولم و لە کابول دەژیم."

لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە سوڵتانزوی بووە بە فڕۆکەوانی فرۆکەی مەدەنی، لە ساڵی 2005 تا 2010 وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەفغانستان خزمەتی کردووە وە لە ساڵی 2014 دا خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆک کۆمار بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەشرەف غەنی لە ساڵی 2014 هەڵبژاردنەکەی بردەوە. دواتر سوڵتانزۆی وەک ڕاوێژکاری یەکەم دیاریکرد بەر لەوەی لە مانگی سێی 2020 دا بۆ سەرۆکی شارەوانی پایتەخت دەستنیشانبکرێت.

وەک زۆرێک لە هاوپەیمانە کۆنەکانی غەنی، سوڵتانزۆی ڕەخنەی لە سەرۆک کۆمارە هەڵهاتووەکە گرت بەوەی کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی حکومەتەکەی هەڵاتووە.

سوڵتانزوێ وتیشی"ئێمە وەک ئەندامانی کابینەکە دەبوو ئاگادار بکراینایەتەوە. بەلایەنی کەمەوە دەبوایە کۆبونەوەیەکمان بکردایە."

ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان
ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە 18ی ئەم مانگەدا لە ئیماراتەوە، لەو وڵاتەی کە ئێستا لێی دەژی، غەنی بەرگری لە بڕیارەکەی کرد و وتی"ناچار بووە ئەفغانستان بەجێبهێڵێت" بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت.

سوڵتانزۆی گوتی لە کاتێکدا زۆربەی جیهان جەخت لە چۆڵکردنی هەزاران ئەمەریکی و ئەفغانی لە کابۆل دەکەنەوە و لە کاتێکدا ئەفغانستان هێشتا حکومەتێکی نوێی نیشتمانی پێکنەهێناوە، بەڵام بەرپرسانی شار بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

وتیشی"ئەمڕۆ و دوێنێ تەنها دەستمانکرد بە لابردنی بەربەستەکانی (شەقام و شۆستەکان)" هەر بە گەڕانەوەی ئاسایش، پێویستە هەموو ئەم بەربەستانە لاببرێن."

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان
زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کابول ڕایگەیاند؛ شارەوانیش دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک.

سوڵتانزۆی وتیشی هەرچۆنێک بێت، کێشە هەیە، چەند هاوڵاتییەکی شارەکە سوودیان لەو بۆشایـیە ئاسایشیـیە وەرگرتووە و بەم دواییانە لە شەودا دەستیانکردووە بە دروستکردنی خانوی نایاسایی.

وتیشی، لە کاتێکدا تا ئێستا تاڵیبان حکومەتی نوێیان پێکنەهێناوە، پاش ئەوەی چەکدارەکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت؛ دەستیانکردووە بە دامەزراندنی ئەفسەری نوێی پۆلیس بۆ جێگرتنەوەی هەزاران کەس کە کارەکانیان بەجێهێشتووە؛ موجاهید وتیشی فەرماندەی پێشووی پۆلیسی هاتووچۆی کابول گەڕێنراوەتەوە بۆ سەر پـۆستەکەی.

سوڵتانزەوی دەڵێت؛ " کابول حکومەتی شاری هەیە پێویستە ڕێگە بەم حکومەتە بدرێت کاربکات." بۆیە وازم لە کارەکەم نەهێنا، چونکە ئەگەر کارەکەم بەجێبهێڵم ئەوە زۆر نابەرپرسانە دەبوو، وەک کردەوەیەکی خیانەتکارانە سەیردەکرا."


XS
SM
MD
LG