Accessibility links

کوژرانی زیاتر لە 30 کەس بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایش و کۆمەڵێک چەکداردا لە کابوڵ


ئوتێلی ئینتەرکۆنتێنینتال، کابوڵ
ئوتێلی ئینتەرکۆنتێنینتال، کابوڵ

کۆمەڵێک چەکدار بە جلی سوپاوە هێرشیان کردە سەر ئوتێلی ئینتەرکۆنتێنتناڵ لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و بووە هۆی ئەوەی پێکدادان ڕووبدات لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستاندا. لە ئەنجامی ئەم پێکدادانەدا زیاتر لە 30 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان وەحید مەجروح وتی 19 لاشە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە، لەنێویاندا شەش هاوڵاتی بیانی تێدایە و ناسنامەکانیان ناسراونەتەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئاسایش کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە چونکە ڕێگە پێدراو نیە لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندندا قسە بکات وتی ژمارەی کوژراون 30 کەسی تێپەڕ کردووە و لەوانەشە ئەو ژمارەیە زیاد ببێت. لەنێو کوژراوەکاندا کارمەندانی ئوتێلەکە و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی تێدایە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەجیب دانیش وتی ئەنجامدەرانی هێرشەکە پێنج کەس بوون و هەموویان کوژراون.

جێی ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا باڤلۆ کلیمکین وتی شەش ئۆکرانی لە هێرشەکەدا کوژراون.

وەزیرەکە لە هەژماری تایبەتی وەزارەتەکە نوسیویەتی " سەرۆک ئاگادارکراوەتەوە لە کوژرانی شەش ئۆکرانی لە هێرشەکەی سەر ئوتێلەکەی کابوڵدا."

ئەمەش نوێترین هێرشە لەو زنجیرە هێرشانەی کە دەکرێنە سەر کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG