Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەفغانستان لە تەقینەوەیەکدا لە کابوڵ ڕزگاری بوو


وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەفغانستان عومەروڵا ساڵح وتی بۆمبێک لە قەراغ جادەیەکی کابوڵی پایتەخت تەقیوەتەوە و جێگری سەرۆکی ئەفغانستانی کردۆتە ئامانج، بەڵام بەبێ هیچ زیانێک ڕزگاری بووە.

ڕەزوان موڕادی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەفغانستان وتی " ئەمڕۆ جارێکی دیکە دوژمنانی ئەفغانستان هەوڵیاندا زیان بە ساڵح بگەیەنن بەڵام شکستیان هێنا لەو ئامانجەیان و ساڵح بە پارێزراوی لە هێرشەکە ڕزگاری بوو."

موڕادی بە ڕۆیتەرزی وت بۆمبەکە ئوتومبێلەکەی ساڵحی کردۆتە ئامانج و هەندێک لە پاسەوانەکانی برینداربوون.

بەرپرسانی تەندروستیش وتیان تاوەکو ئێستا دوو لاشە و پێنج بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG