دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەسەر تەقینەوەیەک لە نزیک کۆمسیۆنی هەڵبژردنەکانی ئەفغانستان لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە.
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەندامێکی ڕێکخراوی داعش بەرەو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕۆشتووە لە گەڕەکی نۆی شاری کابوڵ و کاتێک نزیک بۆتەوە لە ئاسایشەکانی ئەوێ خۆی تەقاندۆتەوە.
بەرپرسێکی ئەفغانی وتی تەقینەوەکە بۆتە هۆی برینداربوونی بەلایەنی کەمەوە شەش کەس.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز