بەرپرسێکی پۆلیسی ئەفغانستان وتی کردەوەیەکی خۆکوژی لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە ڕوویداوە دوای ئەوەی تەقینەوەیەکی بەهێز بووە لە ناوچەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانە بیانییەکانەوە.
سەرۆکی پۆلیسی گەڕەکی نۆی پایتەخت وتی تەقینەوەکە کردەوەیەکی خۆکوژی بووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی تری نەدا لەسەر ڕووداوەکە.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەجیب دانیش وتی هۆکاری تەقینەوەکە ئوتومبێلێکی مینڕێژکراو بووە. وتیشی بەلایەنی کەمەوە چوار کەس بریندار بوون.
جێی ئاماژەیە ئەم هێرشە دوای دوو ڕۆژ دێت لەوەی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف عەبدولغەنی پێشنیاری دانوستانی ئاشتی کرد لەگەڵ تاڵیباندا بەبێ مەرج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز